ناوچەی سەردەشت لەسەر چیای شنگال بۆردومانکرا

KNN : Kurdish News Network
12:55 - 02/04/2024
کوردستان
+
-

لەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا ناوچەی سەردەشت لە چیای شنگال بۆردومان دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە شنگال رایگەیاند، لەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا ناوچەی سەردەشت-ی لە چیای شنگال سێ جار بۆردومان کردوە.

 

وتیشی، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆیا هایلۆکس کراوەتە ئامانج و تا ئێستاش زیانە گیانییەکانى ئەم بۆردومانە ئاشکرا نەکراوە.

 

چەند رۆژێكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەشێوەیەكی بەردەوام چیاكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن، دوێنێش هێرشیان كردە سەر چیای گارە، بەهۆیەوە بەشێك لە دانیشتوانەكەی بەرەو شاری دهۆك هەڵاتن و بە پەیامنێری (KNN) راگەیاندبو؛ ئەگەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر گوندەكانیان بەردەوام بێت، ناچار دەبن گوندەكانیان چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە بۆ ناو شارەكان.

178 جار خوێندراوەتەوە