روفاتى 41 کەس لە
کوردانى ئێزدى گەڕێنرانەوە شنگال، لە مەراسیمێکی تایبەتیشدا بە خاک دەسپێردرێن.
روفاتى ئەم کوردە ئێزدییانە رۆژى دوشەممە لە
مۆنۆمێنتى شەهیدان لە بەغداد رێوڕەسمى رێزلێنانیان بۆ ئەنجامدرا و ئەمڕۆش
گەڕێنرانەوە بۆ شنگال، بڕیارە لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە چوار گۆڕستان بە خاک
بسپێردرێن.
بڕیارە پرسەى روفاتەکان لە 24 و 25 و 26ـى ئەم
مانگە بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆش بەشێکى زۆرى کەسوکارى قوربانیانى شنگال ئامادەن.
روفاتەکان خەڵکى ناوچەکانى (حەردان، کۆجۆ،
خانەسۆر، قنێ)ـن، لەسەر تابوتەکانیان وێنە و ناویان نوسراوە و تابوتەکانیشیان بە
ئاڵاى عێراق داپۆشراون.
لەگەڵ ئەوەى نۆ ساڵ بەسەر کارەساتى شنگال
تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستاش پرسى گەڕاندنەوەى روفاتەکان و دۆزینەوەى ونبوان بە
تەواوەتى یەکلایی نەکراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەى بەشێکى زۆرى ئاوارەکانى ئەو ناوچانەیش
نەگەڕاونەتەوە زێدى خۆیان و بە ئاوارەیی ژیان بەسەر دەبەن.
255 جار خوێندراوەتەوە