دەستەی ژینگەی هەرێم، هۆشداریى دەداتە، کەناڵەکانى رادیۆ
و تەلەڤزیۆن و کۆمپانیاکانى ئەنتەرنێت بەوەى، پابەندى رێنماییەکانى
ژینگەپارێزى نەبن، سزا دەدرێن..
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی رێنمای ژمارە 3ی ساڵی 2023ـی دەستەی ژینگەی
هەرێم كە بۆ سەرپێچییە ژینگەییەكان دەریكردوە، سزای سەرپێچیی ژینگەیی تاوەرەكانی
تەلەڤزیۆن، ئەنتەرنێت، رادیۆ و تەلەفۆن، یەك ملیۆن دینار تا پێنج
ملیۆن دینارە.
هەر لەو ڕێنماییانەدا هاتوە: تاوەرێك
رەزامەندیی ژینگەیی نەبو، چوار ملیۆن دینار سزاكەیەتی و ئەگەر بەدالەی مەركەزی
بەبێ رەزامەندیی ژینگە دانرابو پێنج ملیۆن دینار و ئەگەر نیشانەی ئاگاداركردنەوەش
لەسەر تاوەرەكان نەبو، ئەوا دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
دەشڵێت، ئەگەر مۆلیدەی تاوەرەكان دوكەڵ بكات یان
ژاوەژاوی هەبێت ملیۆنێك دینار سزا دەیگرێتەوە و ئەگەر دەوروبەری مۆلیدەكەش بە رۆن یان
گازوایل پیس بوبێت سێ ملیۆن و ئەگەر سیاجیشی نەبێت دوو ملیۆن دینار سزاكەیەتی.
300 جار خوێندراوەتەوە