میدیاکانى سوریا
بڵاویانکردەوە؛ لەلایەن فڕۆکەکانى ئیسرائیلەوە هەردو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى دیمەشق
و حەلەب بۆردومان کراون.
هەواڵ:KNNC
بەپێى زانیارى میدیا
سورییەکان، ئەو دو فڕۆکەخانەیە چەند رۆژێکە کەوتونەتەوە کار، چونکە پێشتر لەلایەن
ئیسرائیلەوە کرابونە ئامانج، بەڵام تا ئێستا رژێمى سوریا هیچ زانیارییەکى
لەوبارەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە
کە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ئەو دو فڕۆکەخانەیە بە چوار موشەک ئەنجام دراون و
لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی سوریاش هێرشى چەند موشەکێکى دیکەى پوچەڵ کردوەتەوە.
ئەوەش باسکراوە کە
دەنگێکى بەهێزیش لە شارى لازقیە بیستراوە و ئەویش بەهۆى ئەوە بوە کە بەرگرى
ئاسمانیی بەرپەرچى موشەکەکانى داوەتەوە کە ئاڕاستەى فڕۆکەخانەى حەلەب کراوە.
149 جار خوێندراوەتەوە