وەزیری کاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە مانگێکدا لە عێراق کرێکارانی بیانی 800
ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاری عێراق لە لێدوانێکی
تایبەتدا ڕایگەیاند: 800 ملیۆن دۆلار بە نزیکەیی بە کرێکار و کارمەندانی بیانی لە
عێرا دەدرێت و بە گشتی نزیکەی 800 هەزار بۆ یەك ملیۆن کرێکار و کارمەندی بیانی لە عێراق
هەن.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەسەدی دەڵێت: هەر کارمەندێک
یاخود کرێکارێکی بیانی نزیکەی 500 دۆلاری پێدەدرێت مانگانە و کارمەندی وا هەیە 10
هەزار دۆلاری پێدەدرێت.
296 جار خوێندراوەتەوە