راگرتنى ئەپڵیکەیشنى تێلیگرام هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە؟

KNN : Kurdish News Network
02:43 - 06/08/2023
کوردستان
+
-

عێراق بڕیاریدا بە راگرتنى ئەپڵیکەیشتنى تێلیگرام لە وڵاتەکە، بەپێى بەدواداچونێکى کەى ئێن ئێنیش ئەم بڕیارە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە و لە عێراقیش ئەستەمە جێبەجێ بکرێت.

هەواڵ:KNNC

سەرچاوەیەک  لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم بە کەى ئێن ئێنى وت:" ئەو بڕیارە پەیوەندى بە هەرێمەوە نییە و هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە".

وتیشى،" ئەو بڕیارەى دەرچوە پەیوەندى بە زۆر پرسى ترەوە هەیە لەوانە قەدەغەکردنى پۆبجى و زۆر ئەپڵیکەیشنى دیکە، بەڵام ناتوانن کۆنتڕۆڵى بکەن و تەنها بانگەشەیە".

جەختیشى کردەوە، دەرکردنى ئەو بڕیارە تەنها لەسەر کاغەزە و ناتوانن جێبەجێى بکەن، چونکە ئەوە پەیوەستە بە کۆمەڵێک هاوکێشەى سیاسى و بازرگانییەوە.

 

ئا: دابان صباح

217 جار خوێندراوەتەوە