نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو
دابەزی و هەر بەرمیلێك 4%ی بەهاکەی
لەدەستدا.
نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی کتوپڕ
دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت بە 86 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی خاوی تەکساسیش بە 79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی ئێستای نەوت نزمترینیەتی لە ماوەی دو ساڵدا و
هۆکاری سەرەکیش بەرزبونەوەی نرخی سودە و بەمەش مەترسی دەکەوێتە سەر گەشی ئابوری
جیهان.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵدا.
574 جار خوێندراوەتەوە