پارێزگاری میسان نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەکانی
حکومەت کردوە کە یەکشەممەی داهاتو پشوی فەرمییە.
پارێزگاری میسان نوسراوێکی ئاڕاستەی فەرمانگەکان کردوە و
تێیدا هاتوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای میسان ژمارە (60) لە ساڵی 2006دا
هاتوە کە 28ی مانگی سەفەری ساڵنامەی کۆچی بکرێتە شوی فەرمی بەبۆنەی کۆچی دوایی
پێغەمبەری ئیسلام.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رۆژە دەکەوێتە 25/9/2022 کە
دەکاتە دوشەممەی داهاتو، پشوی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەکان جگە لە فەرمانگە
خزمەتگوزارییەکان.
175 جار خوێندراوەتەوە