بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە 20 ساڵی
رابردوی تۆمارکرد بەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی فیدڕالی ئەمەریکا سیاسەتی نەختینەی
توندکردەوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا فەرمانی جوڵەپێکردنی هێزی دا بۆ یەکەمینجار لە
دوای جەنگی جیهانی دوەمەوە، ئەنجومەنی فیدڕالی ئەمەریکا سیاسیەتی نەختینەی
توندکردەوە.
پێنوێنی دۆلار لە بۆرسەکانی جیهاندا بەرامبەر بە شەش دراوی جیهانی
بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئەمەش بەرزترین ئاستیەتی لە 20 ساڵی
رابردودا.
بەهای دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ و پاوەندی ئیستەرلینی و یەنی یابانی بۆ 111
دۆلار 79 سەنت بەرزبوەوە.
بەرزی نرخی دۆلار بەتایبەت بەرامبەر بە یەنی یابانی پەیوەندی بە نرخی سودە
و گرتنەبەری رێو شوێنی توند لە سیاسەتی نەختینەی دۆلاردا.
هاوکات، بەرزی نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلاری نیوزلەندی و
ئوستراڵی و یوانی چینی تۆمارکرد.
454 جار خوێندراوەتەوە