نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەخۆیەوە بینى و بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (90) دۆلار و (19) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دابەزیوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (83) دۆلار و (25) مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند
182 جار خوێندراوەتەوە