ئەردۆغان: هیوام بۆ کۆکردنەوەی پوتین و زیلینسکی لە دەستنەداوە

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 20/09/2022
جیهان
+
-

سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، هیوای بۆ کۆکردنەوە و بەیەك گەیاندنی پوتین، سەرۆکی روسیا و زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە دەستنەداوە و لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بەردەوامە.

رەجەن تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند: تورکیا دەوڵەتێکە لەگەڵ هاوسەنگیدایە و داوا لە هەردولا دەکات کە گوێیان لێبگیرێت و ئێمەش ئارەزوی کۆکردنەوەی سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە دەکەین.

دەشڵێت: داوامان کردوە کۆببنەوە و تائێستا ئەو کارە بەدینەهاتوە، بەڵام هیوام لە دەستنەداوە و بەردەوامین لە هەوڵدان.

راشیگەیاند: بڕوام بە پوتین هەیە جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنێت.

150 جار خوێندراوەتەوە