ناوی پایتەختی کازاخستان گۆڕدرا

KNN : Kurdish News Network
07:31 - 17/09/2022
هەمەڕەنگ
+
-

بە نوسراوێکی فەرمی سەرۆکی کازاخستان، ناوی پایتەختی کازاخستان گۆڕدرا و ناوە کۆنکەی بۆ گەڕێندرایەوە.

قاسم توکایڤ، سەرۆکی کازاخستان بەڵگەنامەی فەرمی گۆڕینی دەستوری وڵاتەکەی واژۆکرد.

لە یەکێک لە بڕگەکاندا گۆڕینی ناوی پایەختی کازاخستانە لە نور سوڵتانەوە بۆ ئەستانە.

لە بڕگەکەدا هاتوە، دەستوری وڵات کە لە 30ی ئابی 1995 دەنگی لەسەردراوە و پەیکەری کارگێڕی وڵات و دەسەڵاتەکانی دیاریکردوە، پایتەختی کازاخستان ئەستانە بوە و ناوە کۆنەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

1072 جار خوێندراوەتەوە