وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی کۆتایهاتنی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:31 - 17/09/2022
عێراق
+
-

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی کۆتا بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانی راگەیاند و میکانیزمی راگرتنی بەشەخۆراکی بەشێك لە هاوڵاتییانیشی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری خۆراکی تا 31/12ی ئەمساڵ بەشەخۆراکی مانگانەی دیاریکردوە و لەو بەروارەوە بەشەخۆراکی مانگانە کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەکرێت بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتو دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام بێت لە رێگەی عەمبارەکانی فریاگوزارییەوە.

وەزارەتی بازرگانی راشیگەیاند: میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵات.

ئاشکراشیکردوە، بە هەماهەنگی وەزارەتەکان ، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک کارتی ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان کارا دەکەن کە رۆڵی دەبێت لە دابینکردنی بەشە خۆراکی زیاتر بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان.

4232 جار خوێندراوەتەوە