سکاڵای یاسایی لەسەر وەزیری پێشوی دارایی عێراق تۆماردەکرێت

KNN : Kurdish News Network
07:56 - 12/09/2022
عێراق
+
-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی پێشوی عێراق چەند سەرپێچییەكی ئاشکرای کردوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات.

موسەننا سامەڕایی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە نوسراویکی عەلی عەلاوی، وەزیری پێشوی عێراقدا سەرپێچی ئاشکرای یاسای تێدا کراوە کە پارەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستەکانیان کرێی رۆژانەیە لەگەڵ پارەی وانەبێژانی لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك لابردوە کە نابێت بێدەنگ بین لەو بابەتە.

دەشڵێت: لەکاتی کۆبونەوەی لیژنەکەمان بەنیازبوین پشتگیری کۆبکەینەوە بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری دارایی بەهۆی ئەوەی سەرپێچی یاسایی کردوە و دەسەڵاتەکانی بەباشی بەکارنەهێناوە بەپێی یاساکانی دادگای باڵای فیدڕالی کە حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە. 

راشیگەیاند: تانە لە بڕیاری پەسەندکرنی دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی دەگرین و پێویستە چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە و سەرپێچییەکان گۆڕانکاری تێدا بکات.  

250 جار خوێندراوەتەوە