چوارچێوەى هەماهەنگى: پێشوازى لە هەڵوێستی سوننە و پارتی دەکەین

KNN : Kurdish News Network
07:00 - 12/09/2022
عێراق
+
-

چوارچێوەى هەماهەنگى پێشوازى لە هەڵوێستى هاوبەشى پارتى و سوننەکان دەکات کە دواى کۆبوونەوەکەیان لەهەولێر رایانگەیاند. 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:" پێشوازی لە هەڵوێستی نیشتمانی و دەستوری هاوپەیمانی سەروەری و پارتی دەکەین تیایدا پابەندبوونیان بە بژاردەی دەستووری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای دروستكردنی كەشوهەوای گونجاو کردەوە لە ژێر چاودێری حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، لەگەڵ گەڕانەوەی دامەزراوە دەستوورییەکان بۆ پراکتیزەکردنی کارەکانیان".

چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکردوە، لەسەر بەردەوامبوونی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان، گەڕانەوەی دامەزراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، پێکهێنانی حکومەتێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە، بە مەبەستی رزگارکردنی وڵات لە قەیرانی زیاتر.

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پەلەکردن لە دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو و دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی هەمووان. 

324 جار خوێندراوەتەوە