کۆشکی باکینگهامی بەریتانیا، مردنی شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌می له
ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا ڕاگەیاند و چارڵسی كوڕی ده‌بێته پاشای وڵات و له جێی
به ته‌مه‌نترین شاژنی به‌ریتانیا داده‌نیشێت.
ئه‌لیزابێسی دووه‌م، ته‌مه‌نی 96 ساڵ و زیاتر
له 70 ساڵ له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بوو و به ته‌مه‌نترین فه‌رمانڕه‌وابوو
كه تا ئێستا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه.
بڕیارە لە بەریتانیا
ماوەی 10 ڕۆژ ماتەمینی ڕابگەیەنرێت و بەشێکی زۆر لە چالاکییەکان ڕادەگیرێن و ئاڵای
وڵات بۆ نیوە دەهێنرێتەخوارەوە.
شاژنە ئه‌لیزابێسی
پێش مردنەکەی، له كۆشكی پالموراڵ له سكۆتله‌ندا له‌ژێر چاودێری چڕدابوو.
شاژن له كۆتایی
ساڵی رابردوەوە، تێكه‌ڵبوونی به ژیانی گشتیی كه‌مكرده‌وه، چونكه تووشی كێشه‌ی
جووڵه ببوو.
ئێلیزابێس کە لە ٢١ی نیسانی ساڵی ١٩٢٦ لە خانووی ژمارە ١٧ لە کۆڵانی
بروتۆن لە گەڕەکی مایفهیێر له لەندەن لە دایکبووە، لە ٦ی شوباتی ساڵی
١٩٥٢ دوای مردنی باوکی بووه شاژنی بەریتانیا و لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی
١٩٥٣دا بە فەرمی تاجی لەسەر کرد.
له مانگی ئەیلولی
ساڵی رابردو، زانیاری له باره‌ی ئامادەکارییەکانی مەرگی شاژنەوە لەژێر ناوی
"ئۆپەراسیۆنی لەندەن" بڵاوکرایەوە کە ئەوکات حكومه‌تی له‌نده‌نی توڕه
كرد.
پلانی
راگەیاندنی مەرگی شاژن چۆن بو؟
سكرتێری تایبه‌تی
شاژن، یه‌كه‌م كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه
ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: شاژن كۆچی دواییكرد.
دوای ئه‌وه، سه‌رۆك
وه‌زیران، وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی به نامه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كات و دوای ته‌نیا 10
خولهك ئاڵای به‌ریتانیا تا نیوه ده‌هێنرێته خواره‌وه.
لیز ترا‌س، سێشه‌ممه‌ی
پێشوو، شاژنه ئه‌لیزابێسی له كۆشكی بالمۆراڵی سكۆتله‌ندا بینی، وه‌ك یه‌كه‌م كاری
ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تدا.
هه‌ر دوای مردنی
شاژن، حکومەتی بەریتانیا 36 وڵات و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی كۆمۆنوێڵس ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
پارچه پەڕۆی
ره‌ش له‌سه‌ر كۆشكی باكنگهام داده‌نرێت و كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیا، په‌خشی
ئاسایی پرۆگرامه‌كانی راده‌گرێت و بێژه‌ره‌كانی جلی ره‌ش ده‌پۆشن و لۆگۆی دامه‌زراوه‌كه
له سووره‌وه ده‌بێته ره‌ش.
هه‌روه‌ها له كڵێسه‌كان
زه‌نگ لێده‌درێت و كاری بازرگانییه‌كان راده‌گیرێن و هۆڵه‌كانی شانۆ داده‌خرێن و
هه‌ندێك رووداوی ورزشی دواده‌خرێن.
له به‌ریتانیا
ماته‌می گشتیی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
دوای چه‌ند رۆژێك
ته‌رمی ئاماده ده‌كرێت بۆ به‌خاكسپاردن و به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س ئه‌سپه‌رده‌ی
خاك ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
ته‌رمی شاژن له نزیك ته‌رمی پاشا جۆرجی شه‌شه‌می باوكی له كڵێسه‌ی قه‌شه جۆرج
به خاك بسپێردرێت.
2535 جار خوێندراوەتەوە