چاڤی هێرناندێزی
راهێنەری بارسێلۆنا باس لە ئاستی یانەکەی دەکات و پێیوایە کاری لەپێشینەیان دەبێت
سەرکەوتن بێت بۆ قۆناغی 16ی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
بەر لە دەستپێکی یەکەم یارییان لە چامپیۆنسلیگ، چاڤی ڕاهێنەر دەڵێت "کاری سەرەکیمان تێپەڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس
لیگە، سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ خەونی ئێمەیە و دەمانەوێت نازناوەکەش
بەدەستبهێنین".
ئەو ڕاهێنەرەی
بلاوگرانا ئاماژەی بەوە کردووە کە یاریزانەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت وەک
ژمارەیەکی گەورە خۆیان نیشانی ئەو پاڵەوانێتیە بدەن، بۆ ئەوەی نازناوێک ببەنەوە کە
لە 2015ەوە بارسێلۆنا لێی بێبەش بووە.
وابڕیارە ئەمشەو
لەیاریگای سپۆتیفای کامپ نو بارسێلۆنا میوانداری ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی بکات و یەکەم
یاریی چامپیۆنس لیگ ئەنجام بدەن.
لە قۆناغى
کۆمەڵەکان، بلوگران بەرامبەر هەریەک لە بایرن میونخ و ئەنتەرمیلان و ڤیکتۆریا
پلزنى چیکى، یارى دەکات.
203 جار خوێندراوەتەوە