کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 18/08/2022
کوردستان
+
-

دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و لە هەفتەی داهاتوەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

 

کەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لە سەرتاسەری عێراق ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەرێم و عێراق دادەبەزن.

 

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینی کەشناسی دەڵێت: ئاسمانی عێراق و هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما جێگیردەبن و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژی شەممە، ئاسمانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەور و پلەکانی گەرما زیاتر دەدابەزن.

 

راشیگەیاند: رۆژی یەکشەممە و دوشەممەی داهاتو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

896 جار خوێندراوەتەوە