وەزیری نەوت پۆستی وەزیری دارایی عێراقی وەرگرت

KNN : Kurdish News Network
03:21 - 16/08/2022
عێراق
+
-

دوای ئەوەی وەزیری دارایی عێراق دەستی لە کار کێشایەوە، وەزیری نەوت بۆ راپەڕاندنی کارەکانی وەزارەتی دارایی راسپێردرا. 

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ راپەڕاندنی کارەکانی وەزارەتی دارایی راسپێردرا. 

 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و دەستلەکارکێشانەوەکەی لەلایەن مستەفا کازمییەوە پەسەند کرا. 

 

دەربارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی، وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە. 

 

148 جار خوێندراوەتەوە