هەموو کیشوەرى ئەفەریقا هێندەی دانیشتوانی نیوۆرک ئینتەرنێت بەکارناهێنن

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 15/08/2022
هەمەڕەنگ
+
-

کیشوەرى ئەفەریقا کە بەکیشوەرى رەش ناسراوە 54 وڵاتى لە خۆى گرتووە، رەنگە جیاوازى کیشوەرەکە لەوەدابێت کە هەڵگرى کۆمەڵێک تایبەتمەندى و کلتورى جیاوازە بەراورد بە دانیشتوانى گۆى زەوى. لێرەدا چەند نهێنى و زانیارییەک لەبارەى کیشوەرەکەوە دەخەینەڕو.

یەکەم، ئەفەریقا دووەم گەورەترین کیشوەری جیهانە، نزیکەی 22%ی تەواوی رووبەری زەوی پێکدەهێنێت.

دووەم، ئەفریقا دووەم کیشوەری جیهانە کە ژمارەى دانیشتوانى زیاتر لە 1.1 ملیار کەسن، نزیکەی لە 16% ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

سێیەم، هەموو دانیشتوانى ئەفەریقا هێندەی دانیشتوانی نیوۆرک ئینتەرنێت بەکارناهێنن.

چوارەم، ئەفەریقا زیاتر لە 25%ی جۆرەکانی باڵندەی جیهان لەخۆدەگرێت.

پێنجەم، لە کیشوەری ئەفەریقا زیاتر لە هەزار زمان قسەی پێدەکرێت.

شەشەم،  کیشوەری ئەفەریقا 54 وڵات لەخۆدەگرێت.

حەوتەم، میسر بەناوبانگترین شوێنی گەشتیاری ئەفریقایە و ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن گەشتیار روی تێدەکەن.

هەشتەم، لە ئەفریقا ژنان و منداڵان بە تێکڕایی لە رۆژێکدا نزیکەی شەش کیلۆمەتر رێگە دەبرن بۆ دەستکەوتنی ئاوی خواردنەوە.

نۆیەم، شاری کۆنی میسری (کەهون) یەکەم شاری پلان بۆ داڕێژراوی جیهان بوو.

دەیەم، ئەفەریقا ماڵی گەورەترین ئاژەڵی خاکی زیندووی جیهانە کە فیلە و کێشی هەندێکیان لە نێوان  6 بۆ 7 تۆن دەبێت.

 

ئامادەکردنى- بڵند عەبدولکەریم

370 جار خوێندراوەتەوە