پێنج سەیرترین نەریت لە جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 11/08/2022
هەمەڕەنگ

لەناو گەلانى جیهاندا، چەندین نەریت و کلتورى سەیروسەمەرە هەن کە تائێستاش هەندێکیان پەیڕەودەکرێن یان وەک بەهایەکى کلتورى لێیان دەڕوانرێت و یادیان دەکرێتەوە. لێرەدا پێنج سەیرترین نەریتى جیهانتان پێدەناسێنین کە ئەمانەن:


ئێل کۆلاچۆ بیڵ بازدان


نەریتێکی کۆنی ئیسپانییە، دانیشتوانی ئیسپانیا لە ساڵی 1620ـەوە بەشداری ئەم نەریتە ترسناک و نامۆیە دەکەن کە ناوی (ئێل کۆلاچۆیە ئێل کۆلاچۆ) بە مانای بازدانی منداڵ دێت، ساڵانە ئەم نەریتە ڕێکدەخرێت بە مەبەستی  دوورخستنەوەی شەیتانەکان لە منداڵەکان. لەم نەریتەدا، ساواکان لەسەر دۆشەکێک یاخود راخەرێک لە شەقام دادەنرێن و بازدەرەکان بە جلی نەریتییەوە بەسەر منداڵەکاندا بازدەدن.

هەڵواسینی تابووتەکان


ئەندامانی هۆزی ئیگۆرۆتی لە باکوری فلیپین لە مێژە خاوەن نەریتی هەڵواسینی مردووەکانن، ئەوان مردووەکانیان نانێژن بەڵکو لەناوتابوتدا و بە هەڵواسراوی لە چیاکاندا دەیهێلنەوە.
ئەم نەریتە مێژووەکەی بۆ 2000 ساڵ پیش ئێستا دەگەڕێتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

تابووتەکان بە شێوەیەکی گشتی بە بەرزی 33 بۆ 164 پێ هەڵواسراون و هەندێکیشیان بەرزتر لە 328 پێ لەسەر زەوی.

فڕێدانی منداڵ


ئەمە نەریتێکی باوە لای بەشیک لە دانیشتوانی هیندستان، کە منداڵە تازە لەدایکبووەکان لە بینایەکی بەرزەوە فڕێدەدەنە خوارەوە و لە خوارەوەش ئامادەن بۆ گرتنەوەی منداڵەکە .
هەڵگرانی ئەم نەریتە باوەڕیان وایە کە ئەمە بەختێکی باش و تەمەن درێژی و تەندروست بۆ منداڵەکانیان دەهێنێت.

کردنەکۆڵی ژنان و رۆشتن لەسەر خەڵوزی گەرم


لە نەریتی چینیدا، گەر ژن دوگیان بوو، بۆ ئەوەی ژنەکەی کەمتر ئازاری هەبێت و منداڵەکەی بە سەلامەتی لەدایکببێت، دەبێت مێردەکەی بیکاتە کۆڵ و بەسەرخەڵوزی گەشاوەدا بروات.

پیاسەکردن بە مردوو


خەڵکی تۆرەجای لە ئیندۆنیزیا خاوەن نەریتێکی سەیر و جیاوازن،  ئەوان ساڵانە مردوەکانیان لە گۆڕ دەردەهێنن وپیاسەی پێدەکەن و بەشداری جەژن و بۆنەکانی پێدەکەن ئەوان پێیان وایە بەم کارە رۆحی مردووەکە ئاسودەدەبێت.
بەپێی بیروباوەڕە ئاینییەکانی خەڵکی تۆرەجا بۆ ئەوەی کەسێکی مردوو بگاتە ئەو ژیانەی کە بە "پویا" یان "خاکی ڕۆح" ناسراوە، مردووەکان لە هەمان ئەو شوێنەی لەدایکبووە دەینێژن.

 

سلێمانى- بڵند عەبدولکەریم





616 جار خوێندراوەتەوە