ترەمپ: خۆم و کۆمپانیاکانم لەژێر هەڕەشە و هێرشداین

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 10/08/2022
جیهان
+
-

سەرۆکى پێشوى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ لە هەمولایەکەوە روبەڕوى هێرش بوەتەوە و (ئێف بى ئاى)، هەڵیکوتاوەتەسەرى.

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکى پێشوى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ئاشکراى کرد، لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکرێتە سەر خۆی و کۆمپانیاکانی،و ڕووبەڕووی پرسیار دەبێتەوە لە نووسینگەی داواکاری گشتی نیویۆرک.

بەپێى وتەى ترەمپ، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بریکارەکانی FBI هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونەکەى لە هاوینەهەواری مار-ئا-لاگۆ لە فلۆریدا، لەوێ سێ کارمەندی FBI دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە لەکاتێکدا لەگەڵ خێزانەکەیدا گەشتیان کردووە.

لای خۆیەوە ئاژانسى "ئاژانس فرانس پرێس" بڵاویكردەوە، ئێف بی ئای رەتیكردوەتەوە کە گەڕانەکە رویدابێت، هەروەها ترەمپیش هیچ ئاماژەیەكی نەداوە بە هۆكاری هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی ئەوەش فشارە یاساییەکانى لەسەر زیاتر دەکات.


جگە لەوە چەند میدیایەكی ئەمەریكی لە زاری سەرچاوەی ئاگادار لە مەلەفەكە رایانگەیاندووە، "پرۆسەی پشكنینەكە بە مۆڵەتی دادگا ئەنجامدراوە و پەیوەندی بە ئەگەری هەڵە مامەڵەكردن لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەكان هەیە كە گواستراونەتەوە بۆ مار-ئا-لاگۆ".

147 جار خوێندراوەتەوە