نوێنەرى نەتەوە
یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسییە رایگەیاندووە، ده‌بێ به زووترين
كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
2022/8/10 به سه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى
كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى
داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
بەپێى
راگەیەنراوى سەرۆکایەتى هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا نێچيرڤان بارزانى له وته‌يه‌كدا سوپاسى خاتوو
پلاسخارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتى سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان و هيواى خواست لايه‌نه سياسييه‌كان بگه‌نه لێكگه‌يشتنێك بۆ
دياريكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان.
هەروەک جه‌ختى
له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى
كوردستان كرده‌وه و وتویەتى،" دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی
کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت".
لاى خۆيه‌وه
خاتوو پلاسخارت وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى گرنگيى گه‌يشتنى لايه‌نه‌كان به لێكگه‌يشتنێك
له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى كاتى ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنی بڵاو كرده‌وه و هه‌موو
پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى، جه‌ختى
له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌بێت به زووترين كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر
ده‌ستدا نييه.
هەر لە
کۆبونەوەکەدا، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان ڕاپۆرتى ليژنه‌ى ڕاسپێردراوى سه‌رۆكايه‌تى بۆ پرسى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش
كرد، لايه‌نه سياسييه‌كانيش ڕا و بۆچوونيان له‌مباره‌يه‌وه خسته ڕوو.
لە
راگەیەنراوەکەدا بڕیاردراوە، سه‌ره‌تاى ئهيلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه
بۆ يهكلاكردنهوهى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى
كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له گفتوگۆ و
ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن.
594 جار خوێندراوەتەوە