ئەپڵیکەیشنی سناپ چات تایبەتمەندی نوێ دادەنێت کە رێکە بە باوك و دایک
دەدات ئاگاداری چالاکی منداڵاکانیان بن لە ئەپەکەدا.
هەر منداڵێك بیەوێت ئەکاونتێکی لە سناپ چات هەبێ، پێویستە پەیوەستی بکات
بە کەسێکی نزیکییەوە (کەسی بە خێوکەر) کە تەمەنی لەسەر 25 ساڵەوە بێت.
سناپ چات، رێگە بە باوک و دایکان دەدات کە بزانن هاوڕێکانی منداڵەکەیان کێن
و چی دەکەن لە رێگەی سەنتەری خێزانەوە.
کاری ئەو سەنتەرە چاودێریکردنی چالاکی منداڵ و هەرزەکارەکانە بە جۆرێك کە
ئاگاداری ئەوەش دەبن کە لەگەڵ کێدا دەڕۆنە دەرەوە.
660 جار خوێندراوەتەوە