پارێزەرێك رایدەگەیەنێت، یەکێک لە کەیسە هەرە ترسناکەکان هێنراوەتە
دادگــــــا، کە پیاوێک داوایەکی لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردوە و گومانی لە نەسەبی
منداڵەکانی هەیە.
پارێزەر گۆران
ساڵح عەبدولقادر بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: پیاوێك لە دادگای باری کەسێتی هەرێم سکاڵایەکی لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردوە و رایگەیاندوە، کە گومانی لەوە هەیە کە
منداڵەکانی هی خۆی بن.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، ئەو ژن و پیاوە خەڵکی ناوەڕاستی عێراقن و کەیسەکەیان هێناوەتە هەرێمی
کوردستان.
باسی
لەوەشکردوە، دادگا داوای ئەو پیاوەی بە بیانوی دروست بونی فیتنە و ئاژاوە
رەتکردوەتەوە، دواتر ئەو کەسە تانەی لە بڕیاری دادگا داوە، دادگای تەمیز داواکەی
قبوڵ کردوە و پشکنینی DNA بۆ منداڵەکانی ئەنجامدراوە.
گۆڕان ساڵح لە
بارەی ئەنجامی پشکنینەکەوە دەڵێت: دوای پشکنینەکە دەرکەوتوە کە لە کۆی چوار
منداڵەکە تەنیا یەك منداڵیان لە نەسەبی خۆیەتی و داوای کردوە کە سێ منداڵەکەی دیکە
لەسەر نەسەبی ئەو لاببرێن.
5262 جار خوێندراوەتەوە