زمانى کوردى بۆ تویتەر زیاد دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:47 - 03/08/2022
زانستی
+
-

بۆکان جاف رایدەگەیەنێت؛ بەم زوانە شێوەزارى سۆرانى بۆ تویتەر زیاد دەکریت. دەشڵێت: کارەکان لە کۆتایدان.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نامەیەکی زۆرم بۆ دێت، پرسیاری کاراکردنی وەرگێڕان دەکەن بۆ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی لە تویتەر، هەنگاوێکی زۆر باشمان بڕیوە لەگەڵ دوو ئەندازیار لە کۆمپانی گووگڵ، و دوو کەسیش لە کۆمپانیای تویتەر لە گفتوگۆداین.

دەشڵێت: کارەکانی لە کۆتایدان! بەم زووانە گوێبیستی سەرکەوتنی دەبن.

258 جار خوێندراوەتەوە