ئەیمەن زەواهیری گەورە بەرپرسى ڕێکخراوى قاعیدە کوژرا

KNN : Kurdish News Network
01:17 - 02/08/2022
جیهان
+
-

میدیاکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاندووە، کە ئەیمەنی زەواهیری، ڕێبەری ڕێکخراوى قاعیدە لە هێرشێکی ئەمریکا لە ناو ئەفغانستاندا کوژرا.

 

واپێدەچێت ئەلزەواهیری ڕۆژی یەکشەممە بە هۆى فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کوژرابێت.

 

تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی نەبووە، بەڵام کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆک جۆو بایدن لە چەند کات ژمێرى داهاتودا وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکەى ئەفغانستانبۆ ڕاى گشتى ئاشکرا بکات.

 

ئەلزەواهیری کە کەسى سەرەکى دامەزراندنى ڕێکخراوە جیهادی و تیرۆریستیەکە بو دا لە دوای کوژرانی ئوسامە بن لادن لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە 2ی ئایاری 2011 سەرکردایەتی قاعیدەی گرتە دەست.

1638 جار خوێندراوەتەوە