ئەم نەخۆشییە لە هاویندا جەستە دەشێوێنێت

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 24/07/2022
تەندروستی

هاوین کۆمەڵێک تێکچوونی تەندروستی دەهێنێتە ئاراوە کە لەش دەکاتە ئامانج، هەروەها گەدە و ڕیخۆڵەکان لەو ئەندامانەن کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کاریگەری نەرێنییان لەسەر دەبێت.

هەروەها لەگەڵ زیادبوونی چوونە دەرەوە بۆ خواردن لە دەرەوەی ماڵ جگە لە  بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ،بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و هەوکردنی بەکتریا و میکرۆب و زیانبەخشەکانی تر کە گەنج و گەورەکان دەکەنە ئامانج.

پلەی گەرمی زۆر لە هاویندا کاریگەری لەسەر گەدە و ڕیخۆڵە هەیە و پسپۆڕان پێشنیاری پێویستی پابەندبوون بە کۆمەڵێک خووی خواردنی تەندروست دەکەن کە بەشدارن لە پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس لەوانە، زۆر خواردنی میوەی تازە وەک هەروەز و سێو و گوێزی هیندی و سەوزەی گەڵادار و خەیار و توو و گەنمەشامی و زەڵاتە و ئاو لەگەڵ لیمۆ و نەعنا و دوورکەوتنەوە لە خواردنە چەورەکان و پرۆسێس کراوەکان و قوتوەکان و خێراکان هەروەها کەمکردنەوەی خواردنی ئەو ماددە هاندەرانەی کە کافاینیان تێدایە وەک قاوە و خواردنەوە گازییەکان، بۆ ئەوەی نەبنە هۆی خورانی گەدە و وشکبوونەوەی لەش.

ئاگاداربە لە خواردنی بڕێكی كەم لە شیرینی كە شەكر و تامی زیادكراوی تێدایە، بۆ ئەوەی گەدە بەر ئازار و كێشەی ئاوسانی گەدە نەكەوێت لەگەڵ ئەوەشدا بەدرێژایی ڕۆژ ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەش بە شێداری بمێنێتەوە، هەروەها دوور بکەوەرەوە لە خەوتن ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە ترشێتی و دڵەکزێ و وەرزشکردن باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوون لە هەرسکردن و ئاوسانی سک و غازات.

523 جار خوێندراوەتەوە