یەکشەممەی داهاتو دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 13/07/2022
کوردستان
+
-

بەپێی زانیارییەکان ئەو وەزارەتانەی کە پێش جەژن موچەیان وەرنەگرتوە لە هەفتەی داهاتودا موچە وەردەگرن و ناوی ئەو وەزارەت و دام و دەزگایانەش بڵاودەکرێتەوە.

 

پەیامنێری KNN رایگەیاند: هەریەك لە وەزارەتەکان رۆشنبیری، شارەوانی، خوێندنی باڵا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خانەنشینی سەربازی، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لە رۆژی یەکشەممەوە موچەیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردودا دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش کرد و بڕیار وابو پێش جەژن سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاکان موچە وەرگرن، بەڵام چەند وەزارەتێك و شوێنێك نەیانتوانی موچە وەرگرن.

 

بڕیار نامیق- سلێمانی

14198 جار خوێندراوەتەوە