وێنە: 92%ى کارمەندەکانی کۆمپانیایەک خاوەن پێداویستى تایبەتن

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 06/07/2022
گەلەری

گروپی تەندروستیی فەیروز یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی ئێران کە لەبواری تەندروستیدا کاردەکات، ئەوەى جیاى دەکاتەوە لە کۆمپانیاکانى دیکە ئەوەیە کە زۆرینەى کارمەندەکانى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەتن.

بەهۆى زۆرى کارمەندانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە کۆمپانیاکە، کۆمپانیاکە ناوبانگى زیاترى پەیداکردووە و بووەتە هۆکارێك بۆ رەخساندن هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت.

گروپى فەیروز یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانى پێداویستى تەندروسیتى منداڵان و یەکێکە لە بەناوبانگترین براندەکان لەلای خێزانە ئێرانییەکان.
مێژووی ئەم کۆمپانییایە بۆ (48)ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا زیاد لە (1200) کارمەندی هەیە و لە (٪92)  کارمەندەکانی کەمئەندامن.

222 جار خوێندراوەتەوە