چوارچێوەی هەماهەنگی: مالیکی پیاوی قۆناغی داهاتوە

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 05/07/2022
عێراق
+
-

ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای دەکات چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەنگن لەسەر ئەوەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق بێت.

 

فازڵ مەوات، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: قۆناغی ئێستا پێویستی بە کەسێکە کە شارەزای ئیدارەدانی دەوڵەت بێت و ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە کۆمەڵگە پێوەی دەناڵێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبونەوەکان و گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتدا سەرجەم چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریان نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی داهاتو بێت.

دەشڵێت: چەند کێشەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە پێوستی بە چارەسەری بنەڕەتییە و ئەوەش یەکەمین کاری سەرۆک وەزیرانی داهاتو دەبێت و لەوانەش گرێبەستی چین و گۆڕانکاری کردن لە نرخی دۆلار.

423 جار خوێندراوەتەوە