یه‌كێك له‌و میوانه‌ی كه له وه‌رزی هاوین،
خواستی زۆری هاووڵاتییانی له‌سه‌ره " گێلاس"ه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه گێلاس
به ناوكه‌وه نه‌خۆین.
د.ئه‌نتۆن براكین پسپۆڕی خۆراك، له‌باره‌ی گێلاس
پێی وایه كه زۆر خواردنی زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك خواردنی ئه‌و
میوه‌یه به ناوكه‌وه وا ده‌كات ژه‌هراوی ببی به‌تایبه‌ت له منداڵاندا ئه‌و
حاڵه‌ته ڕوو ده‌دات.
ئه‌و پزیشكه روسییه ده‌ڵێت: گێلاسی شیرین كۆمه‌ڵێك
ماده‌ی به‌سوود له‌خۆ ده‌گرێت كه چالاكی دژه هه‌وكردنی هه‌یه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره
بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بخه‌ویت.
ئاماژه‌ی بەوەشكردووه كه گێلاسی شیرین رێژه‌یه‌كی
زۆر له ترشی ئه‌سكۆربیك، پۆتاسیۆم، سیلیكۆن، مۆلیبدینیۆم و كرۆم له‌خۆ ده‌گرێت كه
به‌شدارن له ڕێكخستنی ئاستی شه‌كر له خوێندا.
له‌باره‌ی ناوكی گێلاس ئه‌و پزیشكه هۆشداری
داوه و وتویەتى،" ناوكی گێلاسی شیرین ترشی هایدرۆسیانیكی تێدایه كه زیان
به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ناتوانرێت "مره‌با" له‌م میوانه بۆ ماوه‌یه‌كی
زۆر هه‌ڵبگیرێت".
ئه‌و پسپۆڕه ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پێویسته
به‌بێ ناوك ئه‌و میوانه بدرێت به منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی قوتی نه‌ده‌ن و ژه‌هراوی
نه‌بن كه ئه‌وه زیانی بۆ گه‌وره‌كانیش هه‌یه.
دکتۆرى سەرهێڵ
658 جار خوێندراوەتەوە