سهرۆك وهزیرانى سوید رایگهیاند كه ئهوان
پابهندى رێككهوتنهكهیان لهگهڵ توركیا دهبن و ئهو بهڵێنانهى كه لهبارهى
رادهستكردنهوهى داواكراوان داویانه جێبهجێى دهكهن.
لە پەراوێزى کۆربەندى سیاسیى ئالمێدالین، ماگدالینا
ئاندرسۆن سەرۆک وەزیرانى سوید، لە لێدوانێکیدا ئاماژەى بەوە کرد کە زانیارى لەسەر
ناوەڕۆکى ئەو رێککەوتنە نادات کە لەگەڵ تورکیا ئەنجامیانداوە، تەنها ئەوە نەبێت کە
وتى،" پابهندى رێككهوتنهكهمان لهگهڵ توركیا دهبین و ئهو بهڵێنانهى
كه لهبارهى رادهستكردنهوهى داواكراوان داومانه جێبهجێی دهكەین".
سەرۆکوەزیرانى سوید، وتیشى،" ئەو کەسانەى
کە لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا تێنەگلاون پێویست ناکات نیگەرانبن و ئەو کەسانەى
هاووڵاتیى سویدن بە پێى یاسا نیشتیمانى و یاسا نێودەوڵەتییەکان رادەست ناکرێنەوە.
ئەگەر لە چالاکیى تیرۆریستیدا تێنەگلاون ئەوە پێویست ناکات نیگەرانبن".
ئەوەش لە کاتێکدایە، سێشەممەى رابردوو، لە
چوارچێوەى لوتکەى ناتۆدا لە ئیسپانیا، سەرۆک و سەرۆک وەزیرانى هەرسێ وڵاتى تورکیا
و سوید و فینلەندا بە ئامادەبونى سکرتێرى گشتى ناتۆ کۆبونەوە، ئەوەش بۆ رازیکردنى
ئەنقەرا و دەستپێکردنى پڕۆسەى ئەندامێتى ئەو دو وڵاتە لە ناتۆدا.
لە دواى کۆبونەوەکەش، یەنس ستۆلتنبەرگ سکرتێرى
گشتى ناتۆ، رایگەیاند: تورکیا رازیبوە بە ئەندامێتى سوید و فینلەندا لە ناتۆدا.
هەر
لە چوارچێوەى رازیکردنى تورکیادا، بەیاننامەیەکى هاوبەشى تورکیا و سوید و فینلەندا
بڵاوبویەوە و تێیدا هاتووە کە سوید و فینلەندا دڵنیایى دەدەن بە تورکیا کە رێگرى لە
هەموو کار و چالاکییەکانى پەکەکە و هەر رێکخراوێکى "تیرۆریستى"، لە وڵاتەکانیان
قەدەغە بکەن و هەروەها کار دەکەن بۆ رەوانەکردنەوەى ئەو کەسانە بۆ تورکیا و لە
چوارچێوەى هەواڵگریدا هاوبەشى یەکترى دەکەن.
190 جار خوێندراوەتەوە