ئەمڕۆ و سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 02/07/2022
ئابوری
+
-

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێ چەند دامەزراوە و وەزارەتێك موچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.

 

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردوەته‌وه‌، ئه‌مرۆ شەممە موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

 

سبه‌ینێ یەکشەممە، موچەی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزارەتی داد و موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابه‌ش ده‌كرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردو، وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە ماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم وەزارەت و دەستە و دام و دەزگاکان موچە وەردەگرن و رۆژی 2022/7/7 دابەشکردنی موچە پێش جەژن کۆتایی دێت.

 

رۆژی پێنجشەممەی رابردو، وەزارەتی تەندروستی و یەکەی 70 و 80 وەك یەکەم وەزارەت و دامەزراوە موچەی مانگی حوزەیرانیان وەرگرت.

3051 جار خوێندراوەتەوە