وێنەکانى 80 ساڵ پێش ئێستاى کوردستان لە پێشەنگایەکى وێنەى لەندەن نمایشکران

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 01/07/2022
گەلەری
+
-

پێشەنگایەکی وێنەیی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەمانباتەوە بۆ کورستانی هەشتا ساڵ بەر لەئێستا.

پێگەی فۆتۆمۆنیتەر، بە پیشاندانی چەن وێنەیەکی کۆنی کورستان لە پێشەنگای کۆرتۆڵدی شاری لەندەن، دەمانباتەوە سەردەمی سەختى و سادەیى ژیان و پێکەوە ژیانی ئایینەکان لە کوردستان و ساڵانى چلەکانى سەدەى رابردو.

جگە لە ژیانە سەخت و سادەکەی ئەوکات، وێنەکان نیشاندەری ئەو راستیەن کە هونەری تەلارسازی لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتودا بوە، سەرەرای سادەیی ئامرازەکانی بنیادنان چەندین باڵەخانەو خانو منارەو شوێنی پەرستنی ئایینەکان بە شێویەەکی ئەندازیی زۆر جوان دروست کراون. 

وێنەکان ئاماژەی ئەوەن کە کوردستان هەر لە کۆنەوە لانکەی مرۆڤایەتی و سەرهەڵدانی ئایینەکان بوە بە ئاینە زەمینیەکان و ئایینە ئیبراهیمیەکانیشەوە.

وێنەکان لە لایەن ئەنتۆنی کریستنەوە گیراوە

1023 جار خوێندراوەتەوە