نرخی دۆلار بەرزبوەوە و تمەن دابەزی

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 30/06/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەرزبوەوە و تمەنی ئێرانیش دابەزی.

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە (148) هەزار و (300) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و (100) دۆلاری ئەمەریکیش بە سێ ملیۆن و (100) هەزار تمەنی ئێرانییە.

 

بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرزبوەتەوە و بە (148) هەزار (200) دینار مامەڵەی پێوەکراوە و هەر (100) دۆلارێکیش بە دو ملیۆن (292) هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.

 

دابەزینی نرخی تمەن پەیوەندی هەیە بە سەرنەکەوتنی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

2323 جار خوێندراوەتەوە