یەکێتی زانایانی کوردستان لەبارەی قوربانیکردن لەکاتی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربونەوە بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
10:07 - 29/06/2022
کوردستان
+
-

یەکێتی زانایانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی قوربانیکردن لەکاتی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربونەوە بڵاوکردەوە و تێیدا چەند مەرجێکی خستەڕو کە پێویستە ئەو کەسەی قوربانی دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان جێبەجێي بکات.

 

یەكێتی زانایانی کوردستان رایگەیاند: قوربانیکردن یەکێکە لە دروشمە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و لە جەژنی قورباندا خەڵکێکی زۆر ئەو دروشمە  زیندودەکەنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە پێویستی زانی لەبەر پاراستنی گیانی خەڵک چەند خاڵیك بۆ مسوڵمانان رونبکرێتەوە.

 

دەشڵێت: ئەسڵ وایە کە ئاژەڵی نەخۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا ئەو نەخۆشییەی شاراوە بێت یاخود دیار بێت.

 

راشیگەیاند: ئەو مسوڵمانەی قوربانی دەکات لەسەریەتی بەدوای ئاژەڵی ساغ و سەلامەتدا بگەڕێت.

 

 

یەکێتی زانایان باسی لەوەشکردوە، پێویستە هەمولایەك پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.

 

وتیشی: ئەگەر یەکێك نەزری کردبو ئاژەڵێکی دیاریکراو بکاتە قوربانی و ئەو جۆری ئاژەڵەش نەخۆش کەوت پێویستە بە ئاژەڵێکی دیکە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی قوربانییەکەی دروست بێت و گۆشتی نەخۆش بەسەر مسوڵماناندا دابەش نەکات.

5110 جار خوێندراوەتەوە