بەهۆى کەوتنەخوارەوەى
هێلیکۆپتەرێکى تایبەتەوە لە رۆژئاواى ویلایەتى فێرجینیا لە ئەمەریکا، شەش کەس گیانیان
لەدەستدا.
میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە،
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی تایبەت شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێى زانیارى میدیا ئەمەریکییەکان،
ئەو کۆپتەرەى کەوتوەتە خوارەوە کۆپتەرێکى سەربازى بوە کە لە ئێستادا بۆ کارى خێرخوارزى
بەکارهاتوە لە ناوچەی لۆگان لە ویلایەتی فێرجینیاى رۆژئاواى ئەو ویلایەتە بوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای
فریاکەوتن، شەش کەس لەناو فڕۆکەکەدا بون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە و هۆکارى
کەوتنە خوارەوەى کۆپتەرەکەش تائیستا نادیارە، بەڵام بەرپرسانى ناوچەکە باس لەوە دەکەن
کە لەکاتى روداوەکەدا کەشوهەواى ناوچەکە خراپ بوە.
552 جار خوێندراوەتەوە