نرخى نەوت گەیشتە نزمترین ئاستى لە ماوەى چل رۆژى رابردودا

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 23/06/2022
ئابوری
+
-

ماوەى چەند رۆژێکە نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین، بەتایبەت دواى دابەزینەخێراکەى لە دوێنێدا، ئەمڕش نرخى نەوت بەشێکى دیکە لە نرخەکەى لەدەستدا و گەیشتە نزمترین ئاستى لەماوەى دو مانگى رابردودا.

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (109) دۆلار و (07) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (104) دۆلار  و (01)مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەرچەند چەند رۆژێکە نرخى نەوت روى لە دابەزین کردووە، بەڵام بەپێى لێدوانى شارەزایانى ئەو بوارە نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، شەڕی ئۆکرانیا و روسیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی زۆری بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.

دەشڵێن: بەرهەم هێنانی نەوت لە وڵاتە بەرهەم هێنەرەکاندا کەمیکردوە و بەشێکیان پابەند نین بەو بڕەی لەلایەن ئۆپیکەوە بۆیان دانراوە ئەمەش وای کردوە نرخی نەوت رو لە بەرزی بێت.

659 جار خوێندراوەتەوە