رێبەرى رەوتى سەدر، لەبارەى
دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتەکەیى رایگەیاند: دەڵێت ئێران لەژێر فشارى
هیچ لایەنێکدا ئەو بڕیارەیان نەداوە.
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر رایگەیاند: هەندێک
لەو لایەنانەى کە دەوترێت سەر بە ئێرانن فشار لەسەر لایەنەکانى دیکە دروست دەکەن،
بەڵام ئەو دەنگانەى باس لەوە دەکەن لەژێر فشارى ئێراندا پاشەکشەمان لە پڕۆسەى
سیاسى کردووە، دورن لە راستییەوە.
هەر لە رونکردنەوەکەدا، سەدر داوا لە هەموو
فراکسیۆنەکان دەکات هەڵوێستى ئازایانەى خۆیان پیشان بدەن لە پێناو چاکسازى و
رزگارکردنى نیشتمان، دەڵێت: مەکەونە شوێن گوشارەکان، چونکە وەک کەفى سەر ئاوە و زو
تەواو دەبێت.
سەدر باسى
لەوەشکردووە، بەشى ئەوە ئازایەتى تێدایە کە بەشدار نەبێت لە دەسەڵاتێک کە ئەوەشى
لە عێراق بنیاتنراوە لەناوى ببات.
114 جار خوێندراوەتەوە