نرخی زێر بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
02:52 - 19/06/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی کیلۆیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (59) هەزار و (165) دۆلار و (41) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەك ئۆنسە زێریش لە ئێستادا بە هەزار و (840) دۆلارە.



هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش  نرخی زێڕ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا هاتوە و مسقاڵێك هەزار دینار بەزبوەتەوە.


نرخی زێڕ دوێنێ شەممە بەم شێوەیە بو:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (439) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (389) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (330) هەزار دیناربو.




نرخی زێڕ ئەمڕۆ یەکشەممە بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (440) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (390) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (331) هەزار دینارە.

1799 جار خوێندراوەتەوە