نرخی نەوتی خاو
لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوە و دابەزیوە، لە ماوەی سێ
رۆژدا زیاتر لە حەوت دۆلاری لێبوەتەوە.
نرخی نەوتی خاوی
برنت لە ئێستادا بە (113) دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە بەراورد بە دوێنی نزیکی دۆلارێك
دابەزیوە..
هاوکات، نرخی نەوتی
خاوی تەکساسیش بە (109) دۆلار و نۆ سەنتە.
دابەزینی نرخی نەوت
بەهۆی توندکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنایە لە چین، زۆربەی کارگە گەورەکان و بازاڕەکانی
داخستوە، بەمەش خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا کەمدەبێتەوە، بەو پێیەی چین بە گەورە
کڕیاری نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.
بەهۆی هەڵگیرسانی
شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند
603 جار خوێندراوەتەوە