راوێژکاری پێشوی ئەڵمانیا چەند هۆکارێک بەهەڵگیرسانى شەرى روسیا و ئۆکرانیا
دەزانێت و دەشڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانى هەڵگیرسانى ئەو شەرە دەستلەکارکێشانەوەی من بوو لە پۆستى راوێژکارى
ئەڵمانیا.
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایی RND رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی یەکێک
بووە لە هۆکارەکانی هەڵگیرساننى شەر لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
مێرکڵ دەشڵێت: دەستلەکار کێشانەوەى ئەو و هەڵبژاردنەکانى فەرەنسا و کشانەوەى
هێزەکانى ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەو هۆکارانە بون کە بونە هۆى هەڵگیرسانى شەر لە
نێوان ئەو دو دەوڵەتە.
مێرکڵ یەکێک بوو لە سیاسییە کاریگەرەکانى جیهان و ئەوروپا و رۆڵى کاریگەرى
زۆرى هەبوو لەسەر چەندین پرسى گەورە لە جیهاندا، بەتایبەت پرسى وزە و ژینگە و
ململانێ نێودەوڵەتییەکان.
406 جار خوێندراوەتەوە