جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی
هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لە هەمواری یاسای خانەنشینیدا، كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌تیش
به هه‌مانشێوه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی خانه‌نشین دەکرێن.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ چوارشه‌مه
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند،
"یاسای خانه‌نشینی ده‌بێت به جۆرێك هه‌موار بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی
سه‌رده‌م و ره‌وتی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌تدا بگونجێت".
وتیشی:"هه‌مواری
یاسای خانه‌نشینی ده‌بێت له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا بێت
سه‌باره‌ت به هاوتاكردنی ماف و ئیمتیازاتی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی
گشتی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له گه‌شه‌كردن و به‌هێزبونی كه‌رتی
تایبه‌ت و زیادكردنی هه‌لی كار و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هانده‌ر ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان
له بری ئه‌وه‌ی ته‌نها چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندن له حكومه‌ت بكه‌ن، به هه‌مان ئیمتیازاتی
كه‌رتی گشتی ده‌توانن له كه‌رتی تایبه‌ت دابمه‌زرێن".
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
جه‌خت كرایه‌وه، کە "ده‌بێت پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاساكه به جۆرێك ئاماده بكرێت
كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت و له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری هه‌رێمی
كوردستان بگونجێت".
جگە لەوەش ستایشی
هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد له ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی
هه‌مواری یاساكه و بڕیاریشدرا له هه‌فته‌ی داهاتودا كۆبونه‌وه‌كان له‌م باره‌یه‌وه
به‌رده‌وام بن تاوه‌كو هه‌مواری یاساكه ته‌واو ده‌كرێت.
502 جار خوێندراوەتەوە