حکومەتی عێراق بەنیازە سکاڵای یاسایی
لەسەر ئێران تۆمار بکات بەهۆی ئەوەی ژینگەی عێراقی تێکداوە و خراپی کردوە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: حکومەتی عێراق سکاڵای یاسای لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران تۆماردەکات بەهۆی ئەوەی رێڕەوی چوار ئاوی گۆڕیوە و ئەو
روبارانەی لە عێراق وشک کردون.
عەون زیاب،
راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: ئێران رێڕەوی هەریەك لە روباری
ئەڵوەند و سیروان و عەباسیان و زامکانی لە ناو خاکی وڵاتەکەیدا گۆڕیوە.
باسی
لەوەشکردوە، روباری سیروان یەکێکە لە سەرچاوەکانی روباری دیجلە و بەنداوی
دەربەندیخان و روباری ئەڵوەندیش زۆربەی دێهاتەکانی پارێزگای دیالە پاراو دەکات و
لەسەر ئاو دەژین، ئێران ئەو ئاوانەی وشک کردون.
زیاب دەشڵێت:
گۆڕینی رێڕەوی ئەو ئاوانە سەرپێچییەکی گەورەیە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و
نەرێتێکی زۆر خراپە.
راشیگەیاند:
عێراق پەنا دەباتە دادگا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەوەی کە ئێران بەشە ئاوی عێراق
بەرناداتەوە و داواش لە رێخکراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکات پاڵپشتی داواکەی بکەن، چونکە
ئەو کارەی ئێران ژینگەی عێراق تێکدەدات و هەڕەشەیە لەسەر ژیانی عێراقییەکان.
659 جار خوێندراوەتەوە