کۆمپانیاى نەوتى نیشتمانى عێراق رایدەگەیەنێت،
دەبێت لەماوەى سێ مانگدا ئەو کۆمپانیایانەى مامەڵە بە نەوت و غازى هەرێمەوە دەکەن لەماوەى سێ مانگدا کۆتایى بە کارکردنیان بهێنن.
بەپێى نوسراوێکى کۆمپانیاى نیشتمانى نەوتى عێراق،
دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى نەوت و غازى
هەرێم، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى
پێکهێنراوە،
لە نوسراوەکەدا هاتوە، پێویستە هەمو ئەو
کۆمپانیا جیهانیانەى مامەڵە بە نەوت و غازى هەرێم دەکەن لەماوەى سێ مانگدا
کارەکانیان کۆتایى پێ بهێنن.
لەنوسراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، هەر
کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە بڕیارەکە، دەخرێتە لیستى رەشەوە و وەزارەتى نەوتى
عێراق مامەڵەى لەگەڵدا ناکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، دادگای باڵای فیدڕالی عێراق یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستوری ناوزەند کرد و بڕیاریشیدا کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەڕێوەببرێن.
هەفتەی رابردوش، ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی رەتکردەوە و راشیگەیاند: دادگای باڵا ناتوانێت یاسای نەوت و غازی هەرێم رەتبکاتەوە.
چوارشەممەی رابردو لە دادگای کەرخ کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر پرسی نەوتی هەرێم بانگ کرابون، لەسەر ئەو پرسەش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش سکاڵای یاسایی لەسەر وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکرد.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: وەزیری نەوت نامەی ئەلیکترۆنی ئاڕاستەی کۆمپانیا نەوتییەکان کردوە.
546 جار خوێندراوەتەوە