دەستەی کەشناسی عێراق رونکردنەوەیەکی لەبارەی هاتنی
شەپۆلی خۆڵبارین لە رۆژانی داهاتودا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەیینی، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا پلەکانی گەرمی بەرەو نزمبونەوە دەچن و لە چەند
ڕۆژی داهاتودا بەپێی پێشبینییەکان هیچ ئاماژەیەك نییە بە رودانی شەپۆلی خۆڵبارین.
عامر جەبری، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق
رایگەیاند: ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت لە چەند رۆژی داهاتودا و خێرایی با
لە ناوچەکانی هەرێم و باکور و رۆژائاوای عێراق زیاتر دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە (10) شەپۆلی
خۆڵبارین روی لە هەرێم و عێراق کردوە و راپۆرتەکان باس لە گۆڕانکاری گەورەی
کەشوهەوا لە عێراق و هەرێم دەکەنەوە و لێکۆلەران پێیان وایە وشکەساڵی و کەمبونەوەی
ئاسی ئاو و وشکبونی روبار و دەریاچەکان هۆکاری رودانی خۆڵبارینن.
1443 جار خوێندراوەتەوە