هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێککەوتنی کۆتایی سەبارەت
شایستە داراییەکانی هەرێم نزیک دەبنەوە، کەی ئێن ئێنیش وردەکاری دانوستانەکانی نێوانیان
ئاشکرا دەکات و سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمیش دەڵێت راپۆرت و کۆنوسەکان لەلایەن
هەر دولاوە پەسەندکران و رەوانەی هەر دو حکومەت کراون تا لە داهاتویەکی نزیکدا رێکارەکان
تەواو بکەن.
بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدادی کردەوە و لەگەڵ
بەپرسانی حکومەتی عێراقی کۆبوەوە، سەردانی شاندەکە بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی داتا و زانیارییە
لە هەردو لایەندا، لەبارەی سەردانەکەیانەوە خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێریی
دارایی هەرێم کە یەکێک بوو لە ئەندامی شاندەکە، بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: لە کۆبونەوەکدا
کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ خرایەڕوو، کە
سێ بابەت لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە ، داهاتە نانەوتیەکان، میلاک و خەرجییەکانی هەرێمی
کوردستان بۆ ساڵی 2021.
وێڕای ناکۆییەکانی رابردوو دواجار هەرێمی
کوردستان و عێراق لە سەر حساباتی کۆتایی هەرێمی کوردستان رێککەوتن بەڵام بەوتەی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، لە
کۆتا کۆبونەوەشدا هەر دولا تێبینی و راسپاردەیان بە یەکداوە تا دەزگا پەیوەندیدارەکان
ڕەچاو و جێبەجێی بکەن ، ئەمە جگلەوەی هێشتا داهاتە نانەوتییەکان ماون پۆلێن بکرێن.
دوای سەردانەکەی شاندی هەرێم، دیوانی چاودێری
دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنوسەکانیان رەوانەی هەر دوو حکومەت کردوە
و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتویەکی نزیکدا رێکارەکان
تەواو بکرێت، سەبارەت بە هەنگاوەکانی
داهاتووی نێوان هەر دوو حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خالید هادی بە
کەی ئێن ئێنی وت، بەشێکی دیکەی کونوس و وردبینەکان پەیوەستە بەساڵانی رابردو کە لە
ساڵی 2004 تا 2020 لە خۆدەگرێت بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم رەزامەندی نەداوە تا
ئەو رێکارانە دەست پێ بکەین هەر کات رەزامەندی درا وەک چاودێری دارایی ئامادەیین،
جەختیشیکردەوە، ئەو وردبینەی ئێستا کراوە لە مێژودا هەرگیز لە نێوان هەردو حکومەت
نەکراوە.
هەرێمیی کوردستان و عێراق لە کاتێکدا دەیانەوێت
رێککەوتن بکەن کە عێراق چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسایی بودجەیە، بە پێی وتەی ئەندامانی
شاندەکەی هەرێمی کوردستان، لە دۆخەدا تەنها دەتوانرێت گفتوگۆ لەبارەی ساڵانی ئایندەوە
بکرێت، چونکە بۆ یاسای بودجەی 2020 و 2021 حکومەتی هەرێم جگە لە ڕێککەوتن رێگە چارەیەکی
دیکەی نیە، سەبارەت بە یاسایی نوێی بودجە و بەشی هەرێمی کوردستان، چادوێری دارایی
و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوایانکردوە لەگەڵ کۆی خەرجی عێراقدا خەرجی هەرێمی
کوردستانیش وەربگیرێت چونکە ئەگەر خەرجی هەرێمیش وەک خەرجی عێراق هەژمار نەکرێت، ئەوا
شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە بە 12،67 ملیارد دینارە لە یاسادا دیاریکراوە،
کەم دەکات هەر بۆیە هەرێمی کوردستان دوای وربینی لە عێراق کردوە.
حکومەتی هەرێم لەسەر شایستە داراییەکانی نیگەرانە
و سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمیش دەڵێت چەند تێبنیەکمان بە بەغداد وتووە
چونکە جگە لەو پارانەی رەوانەی هەرێم کراوە چەند بڕە پارەیەک لەبەرامبەر فرۆشتنی سەربەخۆی
نەوت لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە، هەروەها بەشێکی دیکەشی تایبەتە بە قەرزی تی
بی ئای و ئەو قیستانەی هەرێم وەریگرتون
لەبارەی شێوازی هەژمارکردنیشیانەوە باسیلەوەکرد،
ئەو حساباتە عێراق کردویەتی، کە 250 هەزار بەرمیل نەوتی بە نرخی سۆمۆ کۆردوەتەوە لەگەڵ
قەرزی تی بی ئای و ئەو شەش قستەی رەوانەی هەرێم کراون کە ترلیۆنێک و 200 ملیار دینارە
ئەمە جگەلەوەی سەرجمیان کۆکراونەتەوە لەگەڵ داهاتیە نەوتیەکان کە بەشی خەزێنەی فیدراڵییە
بەراورد دەکرێت لەگەل ئەو رێژەی 12،67 لە یاسادا هەیە ئەگەر زیاتر بوو بەغداد قەرزاری
هەرێم دەبێت، ئەگەر کەمتریش بێت ئەوا بە پێچەوانەوە.
ئەم هەنگاوە نوێیانە وەک بنەمایەک بۆ دروستکردنی
پەیوەندییەکی نوێی دارایی لەنێوان ھەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لێکدەدرێتەوە،
بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیک دوای ناکۆکیەکی دورودرێژ هەر دو حکومەت
بگەنە رێککەوتن.
خالید هادی چاوشلی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
هەرێمی كوردستان، بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند: دوای ئەوەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی
بەغدادی کرد، کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی
فیدڕاڵ خرایەڕوو، کە سێ بابەت لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە ، داهاتە نانەوتیەکان، میلاک
و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.
باسلەوەیشکرد، ئەگەرچی چاودێری دارایی هەردوولا لەسەر کۆنوس و حساباتی کۆتایی هەرێمی کوردستان
رێککەوتوین بەڵام چەند تێبینی و داواکارییمان
نوسیوە کە لایەنێکمان پێمان وایە هەڵەی تێدا کراوە و زۆرینەی تێبینەکانیش تێبینی
هونەرین ئەوەیش لە پێناوی ئەوەی دامودەزگا پەیوەندیداروەکان رەچاو و جێبەجێ بکەن،
ئەمە جگلەوەی هێشتا داهاتە نانەوتییەکان ماون پۆلین بکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەیشکرد، هەردوو دیوانی چاودێری
دارایی ئەو کۆنوسەیان رەوانەی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی کردوە و چاوەڕوان دەکرێت
داهاتویەکی نزیکدا رێکارەکان تەواو بکەن.
لەبارەی هەنگاوەکانی ئانیدەش ئەوەیخستەڕوو، بەشێکی
دیکەی کونوس و وردبینەکان پەیوەستە بەساڵانی رابردو کە لە ساڵی 2004 تا 2020 لە خۆدەگرێت
بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم رەزامەندی نەداوە تا ئەو رێکارانە دەست پێ بکەین هەر
کات رەزامەندی درا وەک چاودێری دارایی ئامادەیین، جەتیشتکردەوە، ئەو وردبینەی ئێستا
کراوە لە مێژودا هەرگیز لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی نەکراوە.
سەبارەت بە یاسای بودجەش باسیلەوەکرد، هەرێمی
کوردستان دەتوانێت گفتوگۆ لەبارەی ساڵانی ئایندەوە بکات بەڵام سەبارەت بە یاسای
بودجەی 2020 و 2021 ئەوە حکومەتی هەرێم ناچارە پێوەی بابەت بێت و مەجالی گفتوگۆی تێدا
نەماوە.
سەبارەت بە بەشی هەرێمی کوردستانیش لە بودجەی
گشتی عێراق، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،
شایستەی دارایی هەرێم 12،67 ملیارد دینارە کە لە یاسادا دیاریکراوە، کە لە کۆی گشتی
خەرجی عێراق وەردەگرێت، ئەوەیش ئەگەر خەرجی هەرێم وەرنەگرێت ئەوە لە بەرژەوەندی هەرێمی
کوردستان نیە، بۆیە ئێستا بۆ رێک کردنەوەی بەشی هەرێم داوامان کردوە عێراق وردبینی
بکات.
سەبارەت بە نیگەرانیەکانی هەرێمی کوردستانیش
رونیشکردوە، لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم چەند تێبنیەک هەیە چونکە جگە لەو
پارانەی رەوانەی هەرێم کراوە چەند بڕە پارەیەک لەبەرامبەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت لەسەر
حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە، هەروەها بەشێکی دیکەشی تایبەتە بە قەرزی تی بی ئای و ئەو
قیستانەی هەرێم وەریگرتون، ئەو حساباتەش عێراق کردویەتی، کە 250 هەزار بەرمیل نەوتی
بە نرخی سۆمۆ کۆردوەتەوە لەگەڵ قەرزی تی بی ئای و ئەو شەش قستەی رەوانەی هەرێم
کراون کە ترلیۆنێک و 200 ملیار دینارە ئەمە جگەلەوەی سەرجمیان کۆکراونەتەوە لەگەڵ
داهاتی نەوتیەکان کە بەشی خەزێنەی فیدراڵییە بەراورد دەکرێت لەگەل ئەو رێژەی 12،67
لە یاسادا هەیە ئەگەر زیاتر بوو بەغداد قەرزاری هەرێم دەبێت، ئەگەر کەمتریش بێت ئەوا
بە پێچەوانەوە دەبێت بەڵام ئەم ئەرکە ئەرکی وەزارەتی دارایی هەر دوو لایە
2292 جار خوێندراوەتەوە