روداوێکی سەختی هاوتوچۆ لە شاری بەعقوبە
سەر بە پارێزگای دیالە گیان لەدەستدانی تەواوی ئەندامانی خێزانێكی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە رایگەیاند:
خێزانێکی کە لە چوار کەس پێکهاتبون لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا سێ کەسی
دیکەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە لەنێوان
ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا بوە و تەرمی ئەندامانی ئەو خێزانە گوازراوەتەوە
پزیشکی دادوەری و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
3385 جار خوێندراوەتەوە