مۆزەخانەى نازناوەکانى
ریاڵ مەدرید، جارێکى دیکە باوەشى بۆ جامە دوو گوێچکەکە کردەوە بۆ جارى چواردەهەم
خستیە باوەشى، ئەوەش دواى ئەوەى بە گۆڵێکى بێ وەڵام، شکستى بە کوڕانى
کڵوپ هێنا.
لە یارى کۆتایى وەرزی (2021
– 2022)ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و لە یاریگای ستاد دۆ فرانسى فەرەنسا لە پاریس-ی پایتەخت رووبەڕووی یەکترى بونەوە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا
یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو. لە خولەکی 21دا یاریزانی یانەی
لیڤەرپوول سادیۆ مانێ لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی یانەی ریال مەدرید کرد، بەڵام
گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا دوای ئەوەی تۆپەکە بەر ستوون کەوت توانی بەلێهاتووی خۆی کۆنترۆڵی
بکات.
لە خولەکی 43دا یانەی
ریال مەدرید یەکەم هێرشی مەترسیداری خۆی لە یارییەکەدا ئەنجامدا دوای ئەوەی یاریزانی
ئەستێرەی فەرەنسا، کەریم بەنزیمە، چووە ناو هێڵی سزا و لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ
کرد. لەکاتێکدا یاریزانانی ریال مەدرید ئاهەنگیان گێرا بەهۆی گۆڵەکەی بەنزیمە، بەڵام
نابژیوانی یاری ئاڵاکەی بەرز کردوەوە و گۆڵەکەی رەتکردەوە. بەم جۆرە نیوەی یەکەمی یارییەکە
بەبێ گۆڵ تۆمارکردن کۆتایی هات.
لەگەڵ ئەوەی کە نیوەی
دووەمی یارییەکەش لەژێر کۆنترۆڵی یاریزانانی لیڤەرپوڵدا بوو و چەندین جار هێرشی مەترسیداریان
کردە سەر گۆڵی ریال مەدرید، بەڵام گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا بوو بە فریادرەسی یانەکەی،
چەندین لێدانی بەهێزی گەڕاندەوە و پاریزگاری لەگۆڵەکەی کرد. هەرچی هێرشبەرانی ریال
مەدرید بوون توانییان لەیەکەم هەلدا کە بۆیان رەخسا گۆڵ تۆمار بکەن.
لە خولەکی 59دا یاریزانی
یانەی ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد و ریاڵ مەدریدی بە
گۆڵێک پێشخست. بەم جۆرە یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی
شاهانە کۆتایی هات.
بەم سەرکەوتنەش یانەی
ریال مەدرید توانی بۆ 14مین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بەدەست بێنێت.
لەلایەکی دیکەشەوە راهینەری
ئیتالیی یانەکە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، دوای ئەوەی توانی بۆ
چوارەمین جار لەمێژوی راهێنەرایەتی کردنیدا نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەست
بێنێت. کە دو جاریان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بووە و دو جارەکەى دیکەش لەگەڵ یانەى ئایسى
میلان بووە.
356 جار خوێندراوەتەوە